هه‌له‌و واشنتن: کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و ناوه‌ندی عێراق

عێراق وڵاتێـکه‌ هه‌میشه‌ له‌ کێشه‌دا بووه‌ و هه‌ر که‌سێـک ئه‌مه‌ی له‌ مێژووی عێراقدا گوتبێت ڕاستی گوتووه‌.
دوای ده‌ سـاڵ له‌ حکومڕانی هاوبه‌ش، به‌ڵام به‌ سست و خاوی و پـڕ له‌ گومان، وه‌ له‌ ئێسـتادا لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کانی عێراق زیاتر له‌ یه‌ک دورده‌که‌ونه‌وه‌.
کورده‌کان حکومه‌تی ناوه‌ند به‌ تاکڕه‌وی و پاوانکردنی ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تبارده‌که‌ن. حکومه‌تی ناوه‌ندیش کورده‌کان تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی‌ بوونه‌ته‌ به‌شێـک له‌ یاریـیه‌کی تورکیا له‌ هه‌رێمه‌که‌دا، وه‌ به‌ هاندانی تورکیا نیازی جیابوونه‌وه‌یان هه‌یه‌، بۆیه‌ زۆر خه‌مخۆری ئه‌وه نین له‌ ناو عێراقدا بمێـننه‌وه‌.
ئایا‌ ڕاستی کێشه‌کان چین؟ ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌مه‌ هه‌فته‌یه‌ بوو و ‌ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
موئه‌یه‌د ته‌یب، گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق.
نه‌جیب عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆکی لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراق.
هاشم زێباری، مامۆسـتای زانکۆی نه‌ورۆز له‌ دهۆک.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن