به‌کر حه‌مه‌ سدیق: لیژنه‌ گۆڕی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراقه‌

به‌کر حه‌مه‌ سدیق

له‌ پاش کۆبونه‌وه‌کانی شاندی کوردی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و هه‌روه‌هاش له‌گيل سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا بڕیار دراوه‌ لیژنه‌ پێکبهێنرێت بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردن.

به‌کر حه‌مه‌ سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ نه‌یانتوانیوه‌ گه‌شبینیه‌ک له‌ناو هاوڵاتی کوردا بێنێته‌ ئاراوه‌ به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت هێچ ڕێگه‌ جاره‌یه‌کی تر نییه‌ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تێکدا سه‌ر و سه‌ودا ده‌که‌ێت که‌ بژاره‌ی تر نادات به‌ده‌سته‌وه‌.

به‌ڕێز حه‌مه‌ سدیق ده‌ڵیت ئه‌و دیالۆگه‌ی ئێستا هه‌یه‌ وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ له‌ نێوان دوو خراپدا کورد باشترین خراپیانی هه‌ڵبژاردووه‌ و پێویستیشه‌ بزانرێت که‌ حکومه‌تی مالیکی ڕژد نییه‌ له‌ دیالۆگدا و ئه‌و وتووێژانه‌ش که‌ کراون هیچ ئاسۆیه‌کی نه‌هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ نیشانی بدات مالیکی ده‌خوازێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری دانانی واده‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، به‌کر حه‌مه‌ سدیق ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت واده‌یه‌کی یه‌ک مانگی دانراوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ گرنگ نییه‌ هێنده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی پراکتیکی بنرێت به‌ ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ریه‌کاندا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی له‌ ئالۆزیه‌کی ئاوه‌هادا دانانی واده‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکات.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌کر حه‌مه‌ سدیق