کۆریای باکور ده‌ڵێت هیچ وتووێژێـک له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا ناکات هه‌تا سـزاکانی سه‌ری لانه‌چن

کۆریای باکور داوای هه‌ڵگرتنی سـزاکانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی کردووه‌ له‌گه‌ڵ کۆتایی‌هێنان به‌ مانۆری له‌شـکری هاوبه‌شی نێوان سوپای وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و سوپای کۆریای باشور وه‌ک به‌ر مه‌رجی که‌وتنه‌وه‌ گه‌ڕی دانوسـتاندنه‌کان له‌گه‌ڵ واشنتندا.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ کۆمسیۆنی به‌رگری نیشـتمانی باکور که‌ باڵاترین ئۆرگانی له‌شـکری ئه‌و وڵاته‌یه‌، ئه‌م مه‌رجانه‌یان خسته‌ڕوو. به‌یانـنامه‌که‌ له‌ لایه‌ن ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی حکومی کۆریای باکوره‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.
پـێده‌چێت ئه‌م مه‌رجه‌ قورسانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ ڕه‌تبکرێنه‌وه‌ که‌ له‌ ڕابردوودا داوایان له‌ پـیۆنگیانگ کردبوو هه‌نگاوه‌کان بگرنه‌به‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌یان به‌ر له‌ ده‌سـتپـێـکی هه‌ر دانوسـتاندنێـک.
شایه‌نی باسه‌ به‌یانـنامه‌ی کۆریای باکور وه‌ک شیانی نیشـانه‌یه‌ک لێـکده‌درێته‌وه‌ که‌ پـیۆنگیانگ تاووتوێی دیالۆگ ده‌کات له‌ پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک که‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌کردنی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور.