هه‌له‌و واشنتن: بڕیاری کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ تورکیا

دوێنێ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ قه‌ندیل، فه‌رمانده‌ی له‌شـکری پارتی کرێـکارانی کوردسـتان بڕیاری کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ی له‌ تورکیا ڕاگه‌یاند وه‌ک به‌شێـک له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌نرێن بۆ گه‌یشـتن به‌ چاره‌سه‌رێـکی ئاشتیـیانه‌ی بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ تورکیا.
دیاره‌ ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان هیوادارن ئه‌م پـرۆسه‌ی ئاشـتیـیه‌‌ سه‌ربگرێت، به‌ڵام هه‌تا چه‌ند ئه‌م هیوایه‌ له‌ شوێنی خۆیه‌تی؟
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ له‌ لایه‌ن ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌برا و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
نه‌زمی گوێر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا له‌ پارتی ئاشـتی و دیموکراسی (به‌ده‌په‌).
مامه‌ند ڕۆژه‌، شاره‌زای کاروباری سیاسی تورکیا له‌ سه‌نته‌ری لێـکۆڵینه‌وه‌ی سـتراتیژی کوردسـتان.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن