ئازاد دێوانی: پـڕچه‌کـکردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا مانای پـڕچه‌کـکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی سوریایه‌

کاربه‌ده‌سـتانی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێن سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له‌ ئێسـتادا تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی پـێدانی چه‌ک به‌ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌کات.
ئازاد دێوانی، لێـکۆڵه‌ر له‌ بواری ئاشتی و ناکۆکی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکادا نیـیه، ده‌ڵێت پـڕچه‌کـکردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا مانای پـڕچه‌کـکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی سوریایه‌ و هه‌روه‌ها پـڕچه‌ککردنی حکومه‌تی ئاینده‌شه‌.
دێوانی که‌ بۆخۆی کوردی سوریایه‌، ده‌ڵێت هیوداره‌ سه‌رۆک ئۆباما به‌ر له‌مه‌ بتوانێت ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به‌ هه‌موو پـێـکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیـیه‌کانیـیه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌سـتورێـکی سیکیولار بۆ ئاینده‌ی وڵاته‌که‌یان قایل بکات که‌ تیایدا ڕێز له‌ مافی پـێـکهاته‌کانی سوریا و پـرنسیپه‌کانی مافی مرۆڤ بگرێت.
سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌ کوردیـیه‌کان و له‌شـکری ئازادی سوریا، ده‌ڵێت له‌ ئێسـتادا له‌ جاران باشـتره‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا له‌م ماوه‌یه‌ی پـێشـوو هێرشی زۆر کراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ کوردیـیه‌کان له‌ لایه‌ن له‌شـکری ئازاد و هێزه‌کانی حکومه‌تیشه‌وه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی ئازاد دێوانی