لە ماوەى کەمتر لە هەفتەیەک تەنها لە شارى موسڵ 28 کەس لە هێزهکانی ئاسایش و هاوڵاتیان و چەکداران کوژراون و نزیکەى 80 کەسیش برینداربوون. هاوکات زیاتر لە 40 چەکداریش لە میانەى چەند هەڵمەتێکى سەربازى دەستگیرکراون و چەندین پـێگە و حەشارگەى چەکدارانیش لەناوبراون.
لە بارەى ڕەوشى ئێستاى ئاسایشى شارى موسڵ، بە تایبەتى دواى رووداوەکان و شەڕەکانى بەم دواییەى نێوان هێزە ئاسایشیەکان و چەکداران، لیوا روکن ئەحمەد جبورى، سەرۆکى گشتى پۆلیسى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت ئەوەى لە ماوەى رابردوو روویدا هیچى کەمتر نەبوو لە رووداوەکانى ساڵى 2004 ، کاتێک تەواوى شارکه کەوتە ژێر کۆنترۆڵى تیرۆرستان، بەڵام ئەم جارەیان لە لایەن پـیاوانى هۆزەکان و خۆپیشاندەران بوو کە لەدژى حکومەت چەکیان هەڵگرت.
لە لێدوانێکیشیدا بۆ دەنگى ئەمریکا ئەسیل نوجەیفی، پارێزگارى موسڵ دەڵێت تاکە ڕێگهچارە بۆ گەڕانەوەى رەوشى ئاسایش بۆ شارەکە و هێوربوونەوەى توڕەیى جەماوەر، دەرچونى بە پەلەى هێزەکانى سوپاو پۆلیسى فیدراڵیە لە سەنتەرى شارەکە.

Your browser doesn’t support HTML5