ئه‌مه‌ریکا: ئه‌سه‌د وابه‌سته‌یه‌ به‌ حیزب الله‌ و ئێرانه‌وه‌

ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕژیمی ئه‌سه‌د له‌ سوریا وابه‌سته‌یه‌ به‌ میلیشاکانی حیزب الله‌ و ئێرانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی ئه‌نجام بدات. و واشنگتن هێرشی بێ به‌زه‌ییانه‌ی حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر شاری قوسه‌یر مه‌حکووم ده‌کات.
ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕژیمی ئه‌سه‌د له‌ سوریا وابه‌سته‌یه‌ به‌ میلیشاکانی حیزب الله‌ و ئێرانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی ئه‌نجام بدات. و واشنگتن هێرشی بێ به‌زه‌ییانه‌ی حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر شاری قوسه‌یر مه‌حکووم ده‌کات.

کۆشکی سپی هێرشه‌که‌ به‌ توندترین شیوه‌ مه‌حکوم ده‌کات و ده‌ڵێت ده‌بێته‌ هۆی زیان و ئازارێكی یه‌کجار زۆر.

هه‌روه‌ها لێدوانه‌که‌ ده‌ڵێت خۆتیوه‌ردانی حیزب الله‌ به‌ پشتیوانی ئێران له‌ سوریادا و هێرشه‌کانی سوریا له‌ نیو سنووری لوبنان دا هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌ ئانقه‌ست بو سه‌ر ئاسایشی لوبنانن.

ئه‌مه‌ریکا جارێکی دیکه‌ به‌ جیدی داوا ده‌کات که‌ حیزب الله‌ و ئێران ده‌ست به‌جێ سوریا جێ بێڵن.

هه‌ر له‌ ئه‌م پێوه‌ندیه‌دا، به‌ پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس گرووپی میلیشیای شیعه‌ ده‌یان شه‌ڕه‌وانی له‌ شه‌ڕی قوسه‌یر له‌ ده‌ست داوه‌، ئه‌وه‌ش جه‌خت له‌ سه‌ر به‌ڵێنی گرووپه‌که‌ بۆ پشتیوانی له‌ رژیمی ئه‌سه‌د ده‌کات و واش ده‌کات شه‌ر له‌ سوریا دا بخرێته‌ سه‌ر لێواری شه‌ریکی هه‌ریمی تاقمه‌کانی ئاینی و سێ کوچکه‌ی شێعه‌، واتا ئێڕان وه‌ک پشتیوانی گرووپه‌که‌، حیزب الله‌ و حکومه‌تی سوریا له‌ دژی سونێکان بێت که‌ زۆربه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی چه‌کدار ئه‌ندامانی زۆرینه‌ی سونی وڵاته‌که‌ پێک دێنن.

هێزه‌کانی سوریا دوای سێ حه‌وتووان شه‌ر کۆنتڕۆڵی قوسه‌یریان له‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌دا له‌ سه‌هه‌ڵداوان گرته‌وه‌.

ئه‌بوو ڕامی، چالاکێکی ئوپۆزسیۆن به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ته‌رمه‌کانی زیاتر له‌ 1000 مه‌ده‌نی و سه‌رهه‌ڵداوان به‌ شێوه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاوی پێویسته‌ له‌ قوسه‌یر وه‌گوێزرێن. ئه‌و ده‌ڵیت 20000 که‌س له‌ نێو شاره‌که‌دا گیریان خواردوه‌، و تاوان ده‌خاته‌ سه‌ر هێزه‌کانی سوریا که‌ هێزی ئاسمانی ، تۆپ و مووشه‌کان له‌ دژی خه‌ڵک به‌ کاردێنێت.

هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌مه‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی یوئێن بۆ سوریا، له‌خده‌ر بڕاهیمی، کوتی کۆنفڕانسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاشتی له‌ سه‌ر سوریا وێ ناچێت پێش مانگی جوولای پێک بێت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوان ئاماده‌ی به‌ڵینیدان به‌ چاره‌سه‌رێكی دیپڵۆماتی نین.