دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی: ده‌بوایه‌ لایه‌نه‌ کوردییه‌کان ناڕه‌زاییان ‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ربڕیایه‌.

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ نوری ئه‌لمالکی سه‌رۆک وه‌زیری عێڕاق سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد له هه‌وڵێکدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم. هاوکات کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو.
دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی شاره‌زای مێژوو و سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " کاتێک که‌ پاره‌که‌ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سه‌ردانێکی هاوشێوه‌ی بۆ شاری که‌رکوک کرد و کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌وێ به‌ڕێوه‌ چوو سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و میدیای کوردی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆریان له‌و سه‌ردانه‌ گرت و گوتیان چۆن ده‌بێت قه‌بوڵ بکرێت کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ی وه‌زیرانی عێراق له‌ شارێکی کوردیدا ئه‌نجام بدرێت، که‌چی له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌که‌یدا بۆ هه‌ولێر کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی عێراقی فیدڕالی برده‌ شاری هه‌ولێر. ئه‌مه‌ش وای نیشان دا که‌ جیاوازی له‌ نێوان شاری هه‌ولێرو شاره‌کانی دیه‌کی عێراق نییه‌". دکتۆر هۆشمه‌ند ده‌ڵێت ده‌بوایه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ هه‌بوایه‌.
ده‌قی وتووێژه‌که‌ی هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ له‌گه‌ڵ دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی