دکتۆر حه‌سه‌ن رۆحانی له وتارێکی له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک له لایه‌نگران وبه‌رپرسان له تاران گوتی ئه‌گه‌ر وته‌ی دوایی ڕیبه‌ری باڵا نه‌بوایه له‌وانه‌یه رۆژێکی ئاوا بۆ ئێران نههاتبه کایه و ئه‌گه‌ر رێنوێنییه‌کانی ئه‌و نابوانایه و به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر " دواترین وته‌ی ئه‌و له رۆژی ده‌نگدان که گوتی ده‌نگی خه‌ڵکی ئه‌مانه‌ته و مافی خه‌ڵکه نه‌بونایه روون نیه که ئایا ئه‌مڕۆکه شایه‌تی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه بۆ ئێران ده‌بوین؟"
سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراو که سوپاسی ژنان، دایکان و کچانی کردبه هۆی پشتیوانی زۆریان له ئه‌و گوتیشی،" به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه دام ئه‌م ئاماده بونه شتێکی بۆ ده‌رخستین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که گه‌لی ئێمه پاشه‌ڕۆژێکی چاکتریان ده‌وێت."
ئه‌و گوتی ده‌بێت سوپاسی ئایه‌توڵڵا هاشمی ره‌فسه‌نجانی بکه‌م که" لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی، پشوو درێژی و سه‌برو بێده‌نگی جوان و مانادار بو." رۆحانی هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رکۆماری پێشوو محه‌ممد خاته‌می کرد.
شاره‌زای کاروباری ئێران و کورد عه‌بدوڵڵا حیجاب بنکه له نۆروێژ ده‌ڵێت خه‌ڵکی ئیران له بێسهرو به‌ری ماندوو بوونه و گۆڕانیان ده‌وێت هه‌رچه‌نده گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌وان ده‌یان هه‌وێت وێ ناچێت ئه‌م گۆڕانکارییانه بن که رۆحانی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات و باشترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه رۆحانی ببێته خاته‌می دووهه‌م هه‌رچه‌نده خاته‌می یه‌که‌م چی پێنه‌کرا تاخاتهمی دوهه‌م بتوانێت گۆڕانێكی ئه‌وه‌تۆ بکات.
سه‌باره‌ت به پڕۆگرامی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری ناو‌کی ئێران و ئه‌وه‌ی ئایا رۆحانی چۆن ده‌توانێت ئه‌زمونی خۆی وه‌ک سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وتووێژکا‌رانی ناو‌کی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا بۆ ئێستا به‌کار بێنێت، حیجاب ده‌ڵێت پێی وانیه رۆحانی پرۆگرامێکی شه‌فاف تر ئاراسته بکات که جیهان له پشتڕاست بێت که به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی خوازانه به‌کاردێت.

Your browser doesn’t support HTML5