یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پـێی جیهانی (فیفا) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یه‌کێتی تۆپی پـێی عێراقی ئاگادارکرده‌وه، که‌وا چیتر ڕێگه نادات یاری نێوده‌وڵه‌تی له عێراق ئه‌نجام بدرێت، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی له ئێسـتادا عێراق پـیادا تێپه‌ڕده‌بێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی فیفا له پاش ئه‌و هێرشانه هات که کرانه سه‌ر یاریگاکان و به تایبه‌تیش له دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه محه‌مه‌د عه‌باس ڕاهێنه‌ری یانه‌ی که‌ربه‌لا گیانی له‌ده‌سـتدا له ئاکامی ئه‌و لێدانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو دووچاری بوو له لایه‌ن هێزه‌کانی پـۆلیسی ناسراو به سواته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه 23 ی مانگی شه‌ش له یاریگای که‌ربه‌لا یاریـیه‌ک له نێوان یانه‌ی قوه ئهلجهویـیهی عێراق و یانه‌ی که‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌چوو و پاش ته‌واوبوونی یاریـیهکه شه‌ڕ له نێوان یاریزانه‌کاندا ڕوویدا و هێزه‌کانی پـۆلیسی سوات که‌وتنه لێدانی یاریزانه‌کان، له‌و نێوه‌دا محه‌مه‌د عه‌باسی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی که‌ربه‌لا به سه‌ختی برینداربوو، هه‌روه‌ها 4 یاریزانیش برینداربوون.