سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڕه‌نسا پشـتڕاستی ده‌کاته‌وه‌ هاوڵاتیـیه‌کی که‌ له‌ مالی به‌ بارمته‌ گیرابوو گیانی له‌ده‌سـتداوه‌

سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڕه‌نسا پـشتڕاستی کرده‌وه‌ ئه‌و هاوڵاتیـیه‌ فه‌ڕه‌نسـیه‌ی له‌ 24 ی مانگی یازده‌ی سـاڵی 2011 له‌ باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی مالی به‌ بارمته‌ گیرابوو، گیانی له‌ده‌سـتداوه‌.
فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ده‌ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ته‌رمی فلیپ فه‌ردۆن له‌ باکوری ماڵی دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هۆکاری مردنه‌که‌ی هێشـتا نه‌زانراوه‌ و ئێسـتا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کارده‌که‌ن.
پاشـان گوتی ده‌بێت ئه‌وانه‌ی بوونه‌ مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی فلیپ ئاشکرابکرێن و ڕاپـێـچی به‌رده‌م دادگابکرێن.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ 19 ی مانگی سێ، ڕێـکخراوی قاعیده‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌غریبی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند فلیپ فه‌ردۆن مردووه‌، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نه‌بوو هه‌واڵه‌که‌ پشـتڕاستبکاته‌وه‌.
فلیپ فه‌ردۆن به‌ر له‌وه‌ی بۆ کارداری بۆ مالی بڕوات، زامی گه‌ده‌ و نه‌خۆشی دڵی هه‌بوو. ئه‌و به‌ مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی کارگه‌یه‌کی چیمه‌نتۆ بۆ باکوری مالی ڕۆیشتبوو، به‌ڵام له‌ ئوتێلێـکی شـارۆچکه‌ی هۆمبۆری ڕفێندرا.