که‌ڤن ڕۆد ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئوسترالیا ده‌ڵێت ده‌سبه‌جێ و له ئێستا به دواوه هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به که‌شتی و به‌له‌م ده‌گه‌نه ئوسترالیا ده‌برێنه دوڕگه‌ی پاپوا نیو گینیا، واته ئه‌و وڵاته‌ی ده‌که‌وێته باشوری ئۆقیانوسی ئارامه‌وه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری ئوسترالیا و پیته‌ر ئۆ نێڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری پاپوا نیو ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری برایسبهین ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئوسترالیا ڕێکه‌وتنێکیان مۆر کردووه.
به‌پێی ئه‌م ڕێکه‌وتنه نوێیه ڕێگه دراوه به ئوسترالیا په‌نابه‌ران بنێرێته ئه‌م وڵاته دراوسێ هه‌ژاره‌ی.
که‌ڤن ڕۆد له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌ره‌و ئوسترالیا دێن ده‌برێنه دوڕگه‌ی مانوس و له‌وێ پرۆسه‌کانی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رێتییان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت به‌ڕاستی ئه‌وانه په‌نابه‌رن ئه‌وا له وڵاتی پاپوا نیو گینیا نیشته‌جێ ده‌کرێن.
ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه‌ی ئوسترالیا هه‌وڵێکه بۆ ڕێگه‌گرتن له خه‌ڵکی وڵاتانی به‌شه‌ڕ وێرانبووی وه‌ک عێراق و ئه‌فغانستان له‌وه‌ی ژیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه و بڕۆن به‌ره‌و ئوسترالیا به به‌له‌م یان که‌شتی کۆن له مالیزیا و ئیندهنۆسیاوه.