جه‌نگاوه‌رانی کوردی سوریا وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت سه‌ر به حکومه‌تی سوریان و سه‌رهه‌ڵداوانی په‌یوه‌ندییان به تێرۆریستانی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه شه‌ڕێکی قورس له نێوانیاندا ڕوویانداوه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دواترینیانه له‌و زنجیره پێکدادانانه‌ی که بونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به‌لانی که‌م 40 که‌س له هه‌ردوو لا وه‌ک چالاکوانان ده‌ڵێن.
جه‌نگاوه‌رانی کورد بۆ چه‌ندان مانگه شه‌ڕی دژی ڕێکخراوه ڕادیکاڵه ئیسلامیه‌کان ده‌که‌ن له هه‌رێمی حه‌سه‌که که ده‌که‌وێته باکوری هه‌رێمی حه‌ڵه‌به‌وه.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌شه‌وه جارێکی تر شه‌ڕه‌کان ده‌ستیان پێکردۆته‌وه.
ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له سه‌رجه‌م کوژراوه‌کان له سێ شه‌ممه‌وه تا ئێستا 15 که‌سیان له جه‌نگاوه‌رانی کوردن و سه‌ر به پارتی یه‌کێتی دیموکراتی واته په‌یه‌ده‌ن، وه 28 که‌سیشیان جه‌نگاوه‌رانی جهبههتولنوسره و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق که سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ن.
جه‌نگاوه‌رانی کورد ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌ی (سوه‌یدی) ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و هه‌روه‌هاش شارۆچکه‌ی( سه‌ری کانی) نزیک له سنوری تورکیاوه.
کوردی سوریا گه‌وره‌ترین که‌مایه‌تی وڵاته‌که‌ن و زیاتر له له‌سه‌دا ده‌ی دانیشتوانه 23 ملیۆنیه‌که‌ی سوریا پێکده‌هێنێت.