کوردی سوریا کۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه سنووریه‌یان کردووه که ده‌چێته تورکیاوه، وه‌ک هێنری ڕێجوێڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت، شیکه‌ره‌وه ئاگاهیان داوه ده‌شێت باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ببێته مه‌یدانی شه‌ڕ.
پاش چه‌ند ڕۆژێـکی پـێـکدادان له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنه ئیسلامیـیه‌کاندا، کوردی سوریا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کۆنتڕۆڵی شارۆچکه‌ی سه‌ری کانیـیان کرد.
ته‌نها چهپهرێـکی دڕکاوی ئه‌م شـارۆچکه‌یه له تورکیا جیا ده‌کاته‌وه. هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی تورکیا ده‌ڵێن ته‌قه‌یان به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا کردووه، پاش ئه‌وه‌ی ئارپـیجی و گولـله له تورکیای داوه و دوو هاوڵاتی تورکی کوشـتووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کاردانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه.
ده‌ڵێت تورکیا هه‌موو ڕێوشوێنێـکی ئاگاهی و وریایی وه‌رده‌گرێت که پێویستبن بۆ پاراسـتنی هاوڵاتیان و خاکی تورکیا.
جه‌نگاوه‌رانی کورد سه‌ر به پارتی یه‌کێتی دیموکراتین و تورکیا به ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتی جودایی‌خواز ناوی ده‌بات.
ئانکه‌ره ترسی هه‌یه له‌وه‌ی هه‌روادێت و گه‌شه‌کردن و به‌هێزبوونی زیاتری په‌یه‌ده له سوریادا وه‌ک ڕۆبه‌رت لۆو له نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانکۆی له‌نده‌ن بۆ ئابوری ئاماژه‌ی پـێدهکات.
ده‌ڵێت تورکیا هه‌میشه دژی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌کردنی کوردی سوریا بووه، هه‌ربۆیه به نیگه‌رانیـیه‌وه سه‌یری ڕه‌وشه‌که ده‌کات، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به دوژمنانه نه‌بێت، به تایبه‌تیش هاوکاتی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌کیترین لایه‌نی کوردی سوریا هاوپه‌یمانی په‌که‌که‌یه له تورکیادا.
به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ته‌واوی ڕاپـۆرته‌که‌ی به کوردی ئاماده‌کردووه.

Your browser doesn’t support HTML5