تیمێـک له شاره‌زایانی چه‌کی کیمیاوی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشـتنه سوریا به مه‌به‌سـتی لێـکۆڵینه‌وه له‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ڵێن چه‌کی کیمیاوی له شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا به‌کارهاتووه.
ئاکێ سیلسترۆم شاره‌زای سویدی له بواری چه‌کی کیمیاوی و سه‌رۆکی شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێـکۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له سوریا، له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا کاین سه‌رۆکی کۆمیته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری داماڵینی چه‌ک، ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی سوریا به شاندێـکهوه گه‌یشـتنه دیمه‌شقی پایته‌خت.
خالد ئه‌لمیسری ڕاوێژکار له شـانده‌که به ئاژانسی دهنگوباسی فڕانس پـرێسی گوت ئه‌وان به سه‌ردانێـکی فه‌رمی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له سوریا ده‌بن و له‌و ماوه‌یه‌دا چاویان به کاربه‌ده‌سـتانی سوری ده‌که‌وێت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌یه‌وێت لێـکۆڵه‌ره‌وانی خۆی بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئه‌و وڵاته ڕه‌وانه بکات بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌وه‌ی ئایا هێزه‌کانی حکومه‌ت یان ئۆپـۆزسیۆن چه‌کی کیمیاویان به‌کارهێناوه یان نا.
به‌ڵام حکومه‌تی سوریا ته‌نها ڕێگه به تیمه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لێـکۆڵینه‌وه له ناوچه‌ی خان ئهلعهسهلی حه‌له‌ب بکات.