هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ پێکهێنانی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد هه‌رچه‌نده جیاوازی دید و بۆچونیش له ئارادان سه‌باره‌ت به ئه‌ندامێتی و نوێنه‌رایه‌تی کردن له‌و کۆمیته‌یه‌دا.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ده‌ڵێت هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پژاکه‌وه بڕوا به‌وه هه‌بووه که پێویسته لایه‌نه کوردستانیه‌کان خاوه‌نی بۆچوونێکی هاوبه‌ش بن بۆ شێوازی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه و قه‌یرانه‌کان و له هه‌مان ده‌میشدا بۆ پێناسه‌کردن و ناساندنی کێشه‌ی کورد به جیهانی ده‌ره‌وه.
شه‌ماڵ به‌شیری ده‌شڵێت ئه‌م کۆنگره نه‌ته‌وه‌ییه گرنگه بکرێت تا نه‌ته‌وه‌ی کورد بتوانێت به وتارێکی هاوبه‌شه‌وه بانگ له وڵاتانی ده‌ره‌وه و هه‌رێمی بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی ئاشتیانه و دیموکراسیانه‌ی کێشه‌ی کورد.
له ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆته‌وه که ته‌گه‌ره خراوه‌ته به‌رده‌م هه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی پژاک وه‌ک ئه‌ندام له کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد. وه‌ک ده‌گوترێت ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌وڵی په‌راوێز خستنی پژاک ده‌ده‌ن.
به‌ڕێز به‌شیری ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی پێداگرتنی پژاک بۆ سازدانی کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بریتیه له کۆتاییهێنان به ئه‌قڵیه‌تی هه‌رێمچێتی و هه‌روه‌هاش کۆتاییهێنان به ئه‌قڵیه‌تی پاوانخوازیی ده‌سه‌ڵات.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ شه‌ماڵ به‌شیری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5