کارمه‌ندانی ته‌ندروستی میسر له نه‌خۆشخانه‌ی قاهیره‌ی پایته‌خت ڕایانگه‌یاند به‌لایه‌نی که‌م 38 که‌س به‌هۆی پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و پشتیوانانی سه‌رۆکی لادراو محه‌مه‌د مورسی گیانیان کوژراون. هه‌ندێ ڕاپۆرتی دیکه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ژماره‌ی قوربانیان ڕه‌نگه دوو هێندی ئه‌و ژماره‌یه بن.
پزشکان ده‌ڵێن که‌سانێکی ئێجگار زۆر له نه‌خۆشخانه‌که‌ن که له ناوچه‌ی نه‌سڕی قاهیره‌یه و شوێنی زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه سه‌ر به ئیخوان ئهلموسلمینن.
په‌یامنێرێکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له شوێنی ڕووداوه‌کان ئێلێزابت ئارۆت ده‌ڵێت له‌و شه‌قامه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆری به‌ربه‌ست داناون له‌و شوێنه‌ی که هێزه‌کانی ئاسایش و کارمه‌ندانی فریا گوزاری کۆبونه‌ته‌وه و ئه‌و شوێنه‌ی که خۆپیشانده‌رانی لێیه. و ڕوون نییه کێ ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی داناوه. شه‌قامه‌که پڕه له گولله‌ی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕژێن.
له ڕۆژی هه‌ینی میسریه‌کان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که‌یان هاوکاتی ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له له‌شکری میسر و ئیخوانولموسلمینهکانیش ده‌یانه‌ویست هێزی خۆیان نیشان بده‌ن.