جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا باڵیۆزی پـێشـووی وڵاته‌که‌ی له ته‌ل ئه‌ڤیڤ بۆ پـۆستی نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ وتووێژه‌کانی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌سـتنیشـان کرد.
به‌ڕێز کێری ڕۆژی دووشه‌ممه له باره‌گاکه‌ی خۆی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌ر له چه‌ند کاژمێرێـک له‌وه‌ی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له واشنتن کۆبـبنه‌وه بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌کانی ئاشـتی ڕایگه‌یاند که‌وا مارتن ئیندیکی دیپـلۆماتکاری خاوه‌ن ئه‌زمون ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشـانداوه که ئه‌م ئه‌رکه قورسه بگرێته ئه‌ستۆی خۆی.
مارتن ئیندیکیش لای خۆیه‌وه به‌ڵێنی دا هه‌رچی له توانایدا بێت ئه‌نجامی بدات و به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری بوونی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتنی له پاڵ یه‌کدا.
گوتیشی له باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ تێڕوانینه‌کانی سه‌رۆک ئۆبامایه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد کاتێـک 40 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئۆرشه‌لیم خوێندکاربووه له سه‌رده‌می شه‌ڕی سـاڵی 1973 دا چۆن به چاوی خۆی له‌و ڕۆژه تاریکانه‌دا بینیویه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکای ئه‌و سه‌رده‌مه هێنری کیسنگه‌ر توانیویه‌تی به ڕێـکه‌وتنێـک بگات بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕه‌که و زه‌مینه خۆشکردن بۆ ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و میسردا.
سه‌رۆک ئۆباماش له باره‌ی ڕاسپاردنی مارتن ئیندیک به‌م کاره خۆشـحاڵی خۆی دربڕی . هه‌روه‌ها دهسـخۆشیشی له جان کێری کرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داویه‌تی بۆ گه‌یاندنی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان. هیواشی خواست هه‌ردوولایان به نیازێـکی باشه‌وه به‌ره‌و دانوسـتاندنه‌کان هه‌نگاو بنێن.