له دوو خۆپـیشـاندانی جودادا که یه‌کێـکیان له شـاری سلێمانی و ئه‌وی دیکه‌یان له قه‌زای پـێنجوین به‌ڕێوه‌چوون، خۆپـیشـانده‌ران ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر چوونی ژماره‌یه‌ک گه‌نجی هه‌رێمی کوردستان بۆ سوریا و چوونیان بۆ پاڵ چه‌کدارانی توندڕه‌وی سووننه مه‌زهه‌ب و شه‌ڕی هێزه‌کانی په‌یه‌ده‌یان کردووه.
به‌شـداربووانی هه‌ردوو خۆپـیشـاندانه‌که که به‌شێـکی زۆریان کادر و ئه‌ندامی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردسـتان بوون له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـکی گه‌نجان به ناوی گه‌نجانی وڵات پارێزی کوردسـتان، وێنه‌ی ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیان به‌رزکردبووه‌وه و به توندی ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر چوونی گه‌نجانی کورد بۆ سوریا.
چالاکوانێـکی سه‌ر به کۆمه‌ڵی گه‌نجانی وڵات پارێز له لێـدوانێـکی تایبه‌تدا بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن تیشکی خسته سه‌ر ئامانجیان له خۆپـیشـاندانه‌که و داوای کرد ڕێگه بگیرێت تاوه‌کو چیدی گه‌نجان بۆ سوریا نه‌چن و به‌شداری شه‌ڕ نه‌که‌ن.

Your browser doesn’t support HTML5