دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز : به‌پێی لێدوانه‌کانی داودئۆغڵو پلانێکی داڕێژراو هه‌یه‌ بۆ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی کوردوستانی عوسمانلی بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکیا

دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز

سه‌رۆکی کابینه‌ی حه‌وته‌می حکه‌مه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ سه‌ردانێک له‌ تورکیایه‌ و له‌وێش له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک پرسی تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ولێر و ئانکه‌ره‌ و پرسه‌کانی تری ناوچه‌که‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی تورکیادا کۆبوونه‌وه‌ ده‌کات.

دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز، پسپۆڕی سیاسی ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ی نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت به‌ سه‌ردانه‌که‌ی پێشتری ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده‌ و ده‌شڵێت ئێستا ده‌نگۆیه‌ک هه‌یه‌ که‌ تورکیا گه‌یشتبێته‌ ڕوانینێک بۆ پێویستی به‌ پاشه‌کشه‌ کردن له‌ سوریادا و بخوازێت ڕێگه‌یه‌ک بکاته‌وه به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندایه‌ ، له‌ ڕۆژئاوای کوردستاندا.

دکتۆر سه‌ردار ئاماژه‌ش به خواستی تورکیا ده‌کات تا لایه‌نه‌ کوردیه‌کانی تری سوریا بکاته‌ هاوبه‌ش و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌دا بۆ مه‌به‌ستی په‌یڕه‌و کردنی ئه‌جه‌نداکانی تورکیا و ده‌شخوازێت په‌یه‌ده‌ تاکه‌ ده‌سه‌ڵات نه‌بێت.

به‌ڵێن ساڵح ، وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز