فه‌رهاد محه‌مه‌د: فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی هاوسه‌نگیه‌کی گه‌وره‌ی له‌ نێوان سیاسه‌ت و ڕۆشنبیر ڕاگرتبو

ڕۆژی 13/07/13 له‌ هه‌وارگه‌ی پیرمام فه‌له‌که‌دین سابیر کاکه‌یی ناسراو به‌ فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی له‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا له‌ ناکاو کۆچی دوایی کرد.
کاکه‌یی ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌وان و نڤیسکاریکی زۆر به‌ ناو بانگ بوو به‌ درێژای 50 ساڵ خزمه‌تی بواری نووسین و ڕووناكبیری کوردی کردوه‌ و چه‌ندان کتێب و ڕۆمانیشی بڵاو کردۆته‌وه‌. به‌مردنیشی مۆمێکی دره‌وشاوه‌ی وێژه‌ی کوردی ده‌کوژێته‌وه‌ و قه‌ڵه‌مێکی تێکۆشه‌ر له‌ نووسین ده‌که‌وێت، به‌ڵام میراتی ڕۆشنبیری و که‌لتوری کاکه‌یی زۆر له‌ مه‌رگ گه‌وره‌ترن و هه‌میشه‌ش شایه‌نی باس کردنن.
سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری هه‌فتانه‌ی گوڵان ی چاپی هه‌ولێری هه‌رێمی کوردستانی عێراق فه‌رهاد محمد ده‌ڵێت بڕواناکه‌م که‌س وه‌ك خوالێخۆشبو هه‌ڵکه‌وێت که‌ ئه‌وه‌نده‌ پابه‌ندی بنه‌ماکانی نووسین و کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری بێت.
ناوبراو ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پله‌و پایه‌ حیزبی و حکومیه‌ی که‌ هه‌یبوو، به‌ڵام کاکه‌یی له‌ ژیانیدا په‌ڕه‌یه‌کی زمان زبر و هاندانی نه‌نووسیوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ سه‌خترین نه‌هامه‌تیـیه‌کانی گه‌لی کورددا.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی فه‌رهاد محه‌مه‌د