فڕۆکه‌کانی سوریا هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر سنوری نێوان سوریاو لوبنان.

ئاژانسی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌ ده‌وڵه‌تی لوبنان ڕاده‌گه‌ێنێت فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوریا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌یه‌ک له‌ نزیک سنوری لوبنان و به‌لایه‌نی که‌م 9 که‌سیان کوشتووه‌ جگه‌ له‌ پیشێلکردنی سنوریش.
کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایشی لوبنانی گوتی فڕۆکه‌کان هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر شارۆچکه‌ی یه‌برود له‌ ناو سوریا که‌ سنوری له‌گه‌ڵ گونده‌کانی لوبنانه‌.
هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕکه‌ر له‌ سوریا پشتیوانیان له‌ ناو لوبناندا هه‌یه‌.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن 6 که‌س له‌ قوربانییه‌کان ئه‌ندامی یه‌ک خێزانن له‌ کاتێکدا 16 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.