کاربه‌ده‌ستانی وڵاتی تونس ده‌ڵێن گومانبارێکی تێرۆریست کوژراوه و یه‌کێکی تریش برینداره پاش شه‌ڕێکی قورس له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌ی هێزی تایبه‌تی وڵاته‌که کردبووی.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاتی تونس له ڕاگه‌یاندنێکیدا ده‌ڵێت له میانه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 6 گومانباری تری تێرۆریست ده‌ستگیر کراون.
ئۆپه‌راسیۆنه‌که له گه‌ڕه‌کی ئهلقواریدهی تونسی پایته‌ختی وڵاته‌که کراوه.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه ئه‌وانه‌ی هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر له‌لایه‌ن یاساوه داواکراوبوون له‌و دۆسێیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به کاروباری تری ئاسایشیه‌وه هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر بدات له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ی کاروباری تره‌وه.
ئه‌م فشارانه بۆسه‌ر توندڕه‌وان دوابه‌دوای کوژرانه‌که‌ی ڕۆژی 25 ی مانگی حه‌وتی ڕێبه‌رێکی ئۆپزسیۆنه، که ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی تونس لۆمه‌ی ڕێکخراوێکی سه‌ر به تۆڕه تێرۆرکارهکهی ئه‌لقاعیده ده‌کات بۆ ئه‌و کوشتنه.
ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه ده‌ستگیرکراون.
کوژرانی ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی ئۆپزسیۆن بووه مایه‌ی شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایی له تونس‌دا واته شوێنی له‌دایک بوونی به‌هاری عه‌ره‌ب.
خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه له حکومه‌تی وڵاته‌که ده‌که‌ن.