جه‌یکوب زوما، سه‌رۆکی ئا‌فریکای باشور پیرۆزبایی له ڕۆبێرت موگابی ده‌کات به بۆنه‌ی سه‌ر له نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رۆکی وڵاتی زیمبابوه‌ی.
ئه‌م پیرۆزباییه‌ی ئا‌فریکای باشور له ده‌مێکدایه وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به‌و سه‌رله‌نوێ ههڵبژاردنهوهیهی موگابی.
ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌رۆکایه‌تی زیمبابوه‌ی نیشانی ده‌ده‌ن ڕۆبێرت موگابی له سه‌دا 61 ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێناوه و هه‌رچی ڕکابه‌ره له مێژینهکهشیهتی مۆرگان سڤانگیری سه‌ره‌ک وه‌زیر ته‌نها له سه‌دا 34 ی ده‌نگه‌کانی هه‌بووه.
له ڕاگه‌یاندنێکدا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه جه‌یکوب زوما پیرۆزابیی له به‌ڕێز موگابی کردووه و داواشی له ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌کانی زیمبابوه‌ی کردووه به ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن قایل بن وه‌ک ڕێزگرتن له خواست و ده‌نگی خه‌ڵکی وڵاته‌که.
وڵاتانی رۆژئاواش به پێچه‌وانه‌وه، گومان و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی زیمبابوه‌ی و به تایبه‌تیش تۆماره‌کانی تایبه‌تن به ده‌نگده‌ران که چاودێرانی ناوخۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له زیمبابوه‌ی ده‌ڵێن ڕیگه له هه‌زاران ده‌نگده‌ر گیراوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن.