هێزه‌کانی ئاسایشی پاکسـتان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشـیـیه‌وه له پاش ئه‌و زانیاریـیانه‌ی پـێیان که‌یشـتووه و باس له ئه‌گه‌ری هێرشی تێرۆرسـتی ده‌که‌ن بۆ سه‌ر شوێنه گرنگه‌کان له ئیسلام ئابادی پایته‌ختدا.
ده‌سه‌ڵاتداران له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه له پایته‌خت بڵاوبوونه‌ته‌وه و کۆماندۆسی هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی ڕه‌وانه‌ی به‌رزایـیه‌کانی "مارگه‌ڵه‌ی" نزیک ئیسلام ئاباد کراون به مه‌به‌سـتی گه‌ڕان و پـشـکنین به دوای گومانباراندا.
عومه‌ر حه‌مید گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی پاکسـتان گوتی بۆیه ئه‌و ڕێوشوێنه توندوتۆڵه ئاسایشیـیه گیراوه‌ته‌به‌ر، چونه‌که زانیاری هه‌واڵگریـیان پـێـگه‌یشتووه که ده‌ڵێن تاڵیبانه‌کانی پاکسـتان ڕه‌نگه هێرش بکه‌نه سه‌ر شوێنی گرنگ له ناو ئیسلام ئاباددا، له‌وانه ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی، په‌رله‌مان، فڕۆکه‌خانه‌کان و بنکه‌یه‌کی هێزی ده‌ریایی. گوتیشی هه‌روه‌ها ڕێوشوێنی توندیش له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌کانیشدا گیراوه‌ته‌به‌ر.
پـۆلیسی پاکستان به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گوتووه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـک ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت.