هه‌ردوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریکایی جان مه‌ککه‌ین و لینزی گرام ده‌ڵێن داوایان له ڕابه‌رانی کاتی میسر کردووه کهسایـیهتیـیه ئیسلامیـیه‌کانی خراونه‌ته زیندانه‌وه ئازادبکه‌ن، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو ڕێ خۆشـبـبێت بۆ سـازکردنی وتووێژ به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی نێو وڵاته‌که.
ڕۆژی سێشه‌ممه مه‌ککه‌ین و گرام له قاهیره ئه‌مه‌یان ڕاگه‌یاند پاش کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆکی له‌شـکری میسر.
هه‌ردوو سیناتۆر له‌سه‌ر داوای سه‌رۆک ئۆباما له میسرن تاوه‌کو یارمه‌تی ئه‌و وڵاته بده‌ن له گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و دیموکراسی.
سیناتۆر گرام که له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره بۆ په‌یامنێران قسه‌ی ده‌کرد، گوتی ناکرێت حکومه‌تی میسر وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سێـکدا بکات که له زینداندا بێت. گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه تاوانیشیان کردبێت با له داهاتوودا دادی وڵاته‌که بڕیاریان له‌سه‌ر بدات.
جان مهکـکهینیش لای خۆیه‌وه گوتی ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان له میسر واز له توندوتیژی بهێنن و به‌شـداری له وتووێژه‌کاندا بکه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌یه‌کی سیاسی دیموکراتیـیانه له وڵاته‌که‌یاندا.