عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی بۆ پـۆستی سه‌رۆکی ڕێـکخراوی ئه‌تۆمی ئێران ده‌سـتنیشـان ده‌کرێت

ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی ئێران ده‌ڵێن سه‌رۆکی نوێ حه‌سه‌ن ڕوحانی بڕیاری داوه‌ عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی پـێشـوو له‌ پـۆستی سه‌رۆکی ڕێـکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌که‌ دابنرێت.
سـاڵحی له‌ وتووێژێـکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئیسـنای ئێران ڕایگه‌یاند شه‌وی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ ئۆفیسی سه‌رۆک کۆماره‌وه‌ پـێی گوتراوه‌‌ بۆ ئه‌و پـۆسته‌ ده‌سـتنیشـان‌کراوه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ پـێشتر بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 4 سـاڵ نوێنه‌ری ئێران بووه‌ له‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم.
سـاڵحی له‌ دایکبووی شـاری که‌ربه‌لای عێراقه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 9 سـاڵیدا بۆ ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. خوێندنی به‌کالۆریۆسی له‌ زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ به‌یرووت ته‌واوکردووه‌ و پاشـان بڕوانامه‌ی دکتۆرای له‌ ئنستتیوتی ماسه‌چوستسی ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌سـتهێناوه‌.