گه‌شه‌ دارا : کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن به‌ مه‌به‌ست تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران ناگۆڕێت

گه‌شه‌ دارا

کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کردووه‌ و گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌که‌ش ده‌ڵێن پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ واده‌ی خۆیدا بکرێت.

گه‌شه‌ دارا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنی کوردستانی ده‌ڵێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت یان نا که‌وتۆته‌ سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان که‌ ئایا تا چه‌ندێک قایل ده‌بن به‌وه‌ی به‌و لیستی ده‌نگده‌رانه‌وه‌ بچنه‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ ڕاست نه‌کرێته‌وه‌ ئه‌وا هیچ مانایه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردن نامێنێته‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێشوی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کێشه‌ی ئه‌م تۆماری ناوانه نه‌خرایه‌ به‌رباس،‌ گه‌شه‌ دارا ده‌ڵێت ئه‌م دۆسێیه‌ پێشتر به‌دواداچوونی له‌سه‌ر نه‌کراوه‌ و ده‌شڵێت ناشبێت ئه‌گه‌ر شتێک پێشتر کاری له‌سه‌ر نه‌کرابێت ئیدی به‌و بیانوه‌وه‌ جارێکی تریش پشتگوێ بخرێت.

ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش ناونوس کرابن هه‌ر بۆیه‌ وه‌ک ده‌ڵێت زۆر گه‌شبین نییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم که‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 21ی مانگی داهاتوو بکرێن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ دارا