بۆ کوردی سوریا زێدی خۆی جێده‌هێڵێت؟

سوریاییه‌کان وڵاتی خۆیان جێده‌هێڵن به‌ ژماره‌ی ئێجگار زۆر که‌ هه‌رگیز وه‌ها نه‌بووه‌، له‌ ده‌مێکدا هه‌روادێ و قه‌یرانی سوریا به‌ ئاستێکی به‌رچاو په‌ره‌ده‌سه‌نێت.

ئه‌و ڕیکخراوه‌ توندڕه‌وانه‌ی له‌ هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامین له‌ سوریادا شه‌ڕی دژی حکومه‌ت و هێزه‌کانی ئۆپزسیۆنیش ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها شه‌ڕی لایه‌نه‌ کوردیه‌کانیش ده‌که‌ن له‌ سوریادا.

ئه‌م شه‌ڕانه‌ هۆکارن بۆ ئاواره‌بوون و کۆچی به‌ کۆمه‌ڵی سوریاییه‌کان.

فارس سلێمان، کوردێکی دانیشتوی شاری قامیشلو بووه‌ و ده‌ڵێت جه‌بهه‌تولنوسره‌ خوێن و ماڵی کوردی حه‌ڵاڵ کردووه‌ و ده‌شڵێت له‌ مه‌یتخانه‌ ته‌رمی لێبووه‌ سه‌ری لێکراوه‌ته‌وه‌.

سه‌عد ئه‌حمه‌د ئاواره‌یه‌کی تری کوردی سوریایه‌ و خه‌ڵکی حه‌سه‌که‌یه‌ ده‌ڵێت برسێتی هه‌یه‌، بێکارییه‌ و ڕۆژ به‌ ڕۆژیش ڕه‌وشه‌که‌یان خراپتر ده‌بێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرتی بۆ کوردی سوریا زێدی خۆی جێده‌هێڵێت