چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت له هێرشێـکیاندا له نزیک دیمه‌شقی پایته‌خت چه‌کی کیمیاویـیان به‌کارهێناوه و له ئاکامدا به‌لانی که‌م 100 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
حکومه‌تی سوریا به خێرایی هه‌واڵه‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه و گوتی هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی نیـیه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تیش باسیان له چالاکی له‌شکری کرد و گوتیان هێزه‌کانیان ژماره‌یه‌ک تێرۆرسـتیان له‌و ناوچه‌یه کوشـتووه، واته ئه‌و چه‌کدارانه‌ی له دژی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا گوتی له‌شـکر موشه‌کی گرتووه‌ته هه‌ردوو ناوچه‌ی غوته‌ی شه‌رقی و غۆته‌ی غه‌ربی نزیک پایته‌خت. ئاماژه‌ی به‌وه کرد چالاکوانان له ناوچه‌که گوتویانه گازی ژه‌هراوی به‌کارهاتووه.
یه‌کێتی ئه‌وروپا و کۆمکاری عه‌ره‌ب داوای ئه‌نجامدانی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به په‌له له‌م باره‌یه‌وه ده‌کات.
کاثرین ئاشتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا گوتی ئه‌و هه‌واڵانه زۆر نیگه‌رانی کردوون، بۆیه ده‌بێت به په‌له و به شێوه‌یه‌کی ته‌واو لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه بکرێت. گوتیشی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن هه‌ر چ لایه‌ک له سوریا جێگه‌ی قبوڵ نیـیـه.
ولیه‌م هه‌یگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش گوتی ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م هه‌واڵه ڕاست بێت، ئه‌وا ده‌بێته پهرهسهندنێـکی مه‌ترسیدار له قه‌یرانی سوریا . گوتیشی به‌ریتانیا مه‌سه‌له‌که ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات.
سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌ویش گوتی کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کێشه‌کانی وه‌لاوه بنێت و بڕیارێـکی توند سه‌باره‌ت به سوریا بدات.