که‌ریمه‌ داود ئه‌لجواری: ده‌بێت حکومه‌تی عێراق کۆمه‌کی کورده‌ ئاواره‌کانی سوریا بکات

که‌ریمه‌ ئه‌لجورانی

دوابه‌دوای ئه‌و شه‌ڕ و کوشتارانه‌ی ڕێکخراوه‌ تێرۆریستیه‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ له‌ سوریادا دژ به‌ کوردی ڕۆژئاوا ده‌ستیان پێکرد، هه‌زاران کورد بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان به‌ ناچاری ڕێی سنوریان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراق گرته‌ به‌ر و پاش مانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند ڕۆژێک له‌سه‌ر سنور دواتر چوونه‌ ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه‌.

که‌ریمه‌ داود ئه‌لجواری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاواره‌ و کۆچبه‌ران له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵیت پێویسته‌ به‌ زووترین کات یارمه‌تی و کۆمه‌ک بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی کوردی سوریا دابینبکرێت و ده‌شڵێت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تی ده‌سبه‌جێی هه‌یه‌ وه‌ک دابینکردنی تیمی تایبه‌تی پزیشکی و ناردنی ده‌رمانی جۆراوجۆر به‌ تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشیه‌کانی منداڵان و خانمان.

خانم ئه‌لجواری ده‌ڵێت حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ناتوانێت پارێزراوی ئاسایشی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ دابین بکات، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ کۆمه‌که‌کانی تری په‌یوه‌ست به‌ ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ دابین بکات.

له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ که‌ریمه‌ داود ئه‌لجواری ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاواره‌ و کۆچبه‌ران له‌ په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرتی په‌نابه‌رانی کوردی ڕۆژئاوا