ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بانگهێشتی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌کرێت

بڕیاره‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ 15 هه‌تا 17 مانگی نۆ له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق سـازبدرێت و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ژماره‌یه‌ک وڵات و لایه‌ن بانگهێشـتی کۆنگره‌که‌ بکرێن.
له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری نه‌ته‌وه‌یی کورد‌ ده‌ڵێت کۆمیته‌که‌ خۆی ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌ بانگهێشت ده‌کات، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ هاوکاری کۆمیته‌که‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌که‌ن.
پاشان گوتی هه‌موو وڵاتانی دراوسێ بانگهێشت ده‌کرێن، به‌ سوریاشه‌وه‌ که‌ ئه‌و ئۆپـۆزسیۆنه‌ی بانگهێشت ده‌کرێت‌ له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ دانی‌پـیادنراوه‌.
سه‌باره‌ت به‌ حکومه‌تی سوریا گوتی بڕاوا ناکات بانگهێشت بکرێت.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره‌