له‌م ده‌مه‌ی ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکه بڕیاری کۆتایی بدات بۆ هێرشکردنه سه‌ر سوریا له ئاکامی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ت دژ به نه‌یاره‌کانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا چه‌ك هه‌یگڵ له‌ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌دا گوتی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئێستاکه‌دا ئاماده‌ن بۆ لێدانی سوریا گه‌ر سه‌رۆك ئۆباما فه‌رمانیان پێبدات.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کو‌ردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا د. که‌مال سه‌یدۆ به‌رپرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی ژێر گه‌ڤه پێوابوو جۆرێك له ڕێکه‌وتن هه‌بێت له نێوان ئه‌مه‌ریکا و روسیا له‌و باره‌یه‌وه به‌ڵام به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی هێرشێکی کورت خایه‌ن بێت. گوتیشی ئه‌گه‌ری هه‌یه هێرشێکی له ئێستاکه‌دا بکرێته سه‌ر سوریا ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕی سوریا له ڕژێم و ڕکه‌به‌رانی ناچار پێکه‌وه دابنیشن و هه‌وڵ بده‌ن چاره‌سه‌رێکی سیاسی بۆ ڕه‌وشه‌که بدۆزنه‌وه ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا شه‌ڕی سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت و مه‌سه‌له‌ی سوریا درێژه ده‌خایه‌نێت.

Your browser doesn’t support HTML5