سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ده‌ڵێت لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌وانه‌ی له سوریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بزانن ئایا چه‌کی کیمیاوی به‌کارهاتووه یان نا، ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و وڵاته جێده‌هێڵن.
بان کی مون ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، له‌و ده‌مه‌ی تیمی لێـکۆڵه‌ره‌وان له سێـیه‌م ڕۆژی کاره‌که‌یانن له‌و ناوچه‌یه‌ی قه‌راغ شـاری دیمه‌شق که ده‌گوترێت چه‌کی کیمیاوی لێ به‌کارهاتووه.
سکرتێری گشـتی ده‌ڵێت لێـکۆڵه‌ره‌وان ڕاپـۆرتی خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌می پاش ته‌واوکردنی ئه‌رکه دوو ههفتهیییهکهیان که له بنچینه‌دا بۆ لێـکۆڵینه‌وه له ئیدیعای پـێشـووتر بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له سوریادان. داواشی له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کرد بوار به تیمه‌که بدات لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی ته‌واو بکات و ئه‌نجامه‌که‌ی بخاته ڕوو، به‌ر له‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر چۆنێتی کاردانه‌وه بده‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت هێشـتا بڕیاری له‌سه‌ر هیچ کردارێـک نه‌داوه، به‌ڵام ده‌شڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی بڕوای وایه حکومه‌تی سوریا گوناهباره. هه‌روه‌ها په‌یمانیشی دا ئه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان پـێشـێل ده‌که‌ن به‌رپـرسیار بکرێن.
به‌ڕێز ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه به به‌رنامه‌ی NewsHour ی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی PBS ی ئه‌مه‌ریکایی گوت هه‌ر گورزێـکی له‌شـکری ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا سـنووردار ده‌بێت و مه‌به‌ست لێی ناردنی په‌یامێـکه بۆ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌د که به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له داهاتوودا لێ خۆشبوونی له به‌رامبه‌ردا نابێت. گوتیشی شه‌ڕێـکی بێ کۆتایی له سوریا هیچ به‌رژه‌وه‌ندی تیادا نیـیه.
حکومه‌تی سوریاش لای خۆیه‌وه نکۆڵی ده‌کات چه‌کی کیمیاوی به‌کارهێنابێت.