دلێر عه‌بدولقادر : نابێت په‌لاماری هیچ خۆپیشاندانێکی ئاشتیانه‌ بدرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیشی نه‌بێت

دلێر عه‌بدولقادر

له‌ ژماره‌یه‌ک له‌ شاره‌کانی عێراق خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی کرا له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا دژی موچه‌ی خانه‌ نشینی په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌که‌.

به‌ڵام له‌ لێدوانه‌کانی خۆپیشانده‌راندا بۆ هه‌ندێک له‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس گوتویانه‌ به‌ گشتی خۆپیشاندانه‌کان دژی گه‌نده‌ڵی و به‌ تاڵان بردنی سامانی وڵاته‌که‌ و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌ بنچینه‌ییه‌کانه‌.

دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت به‌شێکی خۆپیشاندان کردن له‌سه‌ر موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران مه‌به‌ستی سیاسیه‌ و داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌ران له‌ شوێنێکه‌وه‌ بۆ شوێنێکی تر ده‌گۆڕدران.

به‌ڕێز عه‌بدولقادر ده‌شڵێت له‌ ئێستادا چوار پڕۆژه‌ یاسا له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌ن بۆ بڕینی یان که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌‌ زیادانه‌ی له‌ موچه‌ی په‌رله‌مانتاران و کاربه‌ده‌ستانی تریشدا هه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌ڵێت "یانی په‌رله‌مان خۆی هه‌وڵی چاکردنی ئه‌و دۆسێی موچه‌یه‌ ده‌کات.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دلێر عه‌بدولقادر کردووه‌.


زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ دلێر عه‌بدولقادر