کاربه‌ده‌سـتانی میسر ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بۆمبێـک له نزیک کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی محه‌مه‌د ئیبراهیم وه‌زیری ناوخۆ له قاهیره ته‌قیوه‌ته‌وه و بێ زیان ڕزگاری بووه، به‌ڵام به لایه‌نی که‌م 8 که‌س برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که له نزیک ماڵی وه‌زیر له شه‌قامی مسته‌فا ئه‌لنه‌حاسی ناوچه‌ی نه‌سر ڕوویدا، له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و ئۆفیسه‌که‌ی به‌ڕێـکه‌وتبوو.
ڕاپـۆرته سه‌ره‌تایـیه‌کان باسیان له‌وه ده‌کرد هێرشبه‌ران ته‌قینه‌وه‌که‌یان به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ئه‌نجامداوه، به‌ڵام پاشان ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت گوتی به بۆمبێـک کراوه که له بینایه‌کی نزیکه‌وه هه‌ڵدرابوو.
ڕه‌ئووف مه‌حمود که له به‌ری ئه‌وبه‌ری شه‌قامی ڕووداوه‌که ده‌ژی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌و له‌وه‌دا بووه ئۆتۆمبیله‌که‌ی ڕابگرێت کاتێـک گوێی له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێزبووبوو.
گوتی به چاوی خۆی بینیویه‌تی 3 دوکان به ته‌واوی وێران بوون و 2 ئۆتۆمبیلی پاسه‌وانانی وه‌زیر و 2 ئۆتۆمبیلی دیکه که له‌ویادا ڕاگیرابوون تێـکشـکاون. گوتیشی دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌که خه‌ڵـکی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌که هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ته‌قه ده‌سـتیـپێـکرد. هه‌روه‌ها بینیویه‌تی چوار بۆ پـێنج که‌س که برینه‌کانیان سووک بووه به ئه‌مبوڵانس بۆ نه‌خۆشـخانه ڕه‌وانه‌کراون.
گوتیشی ئه‌و هێچ شتێـکی نه‌بینیوه بیسه‌لمێنێت ته‌قینه‌وه‌که له ئاکامی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو بووبێت.
پاش ڕووداوه‌که وه‌زیری ناوخۆی له به‌رده‌م ئۆفیسی وه‌زاره‌ته‌که‌ی بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن لێـدوانی دا.
گوتی ئه‌مه هه‌وڵێـکی قێزه‌ون بوو و هه‌تا ئێسـتا لێـکۆڵینه‌وه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن بۆمبێـکی چێنراوی به‌هێزبووه و له ده‌می گه‌یشـتنی کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانم له دوره‌وه له نزیک ئۆتۆمبیله‌که‌مدا ته‌قێنراوه‌ته‌وه، وه به‌هۆیه‌وه 4 ئۆتۆمبیلی پاسه‌وانه‌کانم تێـکشـکان و چه‌ند دوکانێـک زیانیان پـێـکه‌وت و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی برینداربوون که یه‌کێـکیان منداڵێـکه قاچی به‌ڕێوه. هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رێـک برینه‌که‌ی سه‌خته و پـۆلیسێـکیش قاچی په‌ڕیوه.
جێی ئاماژه‌یه هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.