د. جه‌بار قادر: هێرشه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر سوریا به‌ته‌نها ئامانجه‌کانی ڕژیم ناگرێته‌وه‌

jabar_qadir دکتۆر جه‌بار قادر

له‌م ده‌مه‌ی ئه‌مه‌ریکا مه‌سه‌له‌ی گرتنه‌به‌ری کرده‌وه‌یه‌کی له‌شکری دژ به‌ حکومه‌تی سوریا تاووتوێ‌ده‌کات، شیکه‌ران ڕاوبۆچوونیان له‌ سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره‌ ده‌ڕبڕیوه‌. ژماره‌یه‌کیان ئاگاهیانداوه‌ له‌وه‌ی‌ کاریگه‌ری خراپی له‌ سه‌ر هه‌رێمه‌که‌ ده‌بێت.
له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، د. جه‌بار قادر شاره‌زای بواری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌ندامی کارای ئه‌کادیمیا‌ی کوردی له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بکرێت که‌ ئه‌مه‌ریکا به‌نیازێتی به‌ شیوه‌ی هێرش و موشه‌ك بێت و له‌ هه‌ندێـک ئامانجی تایبه‌ت بدات، ئه‌وا مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ تاکو له‌ په‌لوپۆ ده‌که‌وێت دوو سێ موشه‌ک بگرێته‌ تورکیا یان ئیسرائیل به‌ تایبه‌ت.
گوتیشی ڕه‌نگه‌ پێگه‌کانی حزبوڵـڵا یه‌کێك له‌ ئامانجه‌کانی هێرشه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا بێت. هه‌رچه‌ندێکه‌ گه‌ر سنووری شه‌ڕه‌که‌ به‌رفراوانتر بێت، وڵاتانی وه‌ك ئوردن و لوبنان و ته‌نانه‌ت عێراقیش به‌رگه‌ی هه‌ژانی زۆر گه‌وره‌ ناگرن.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتوگۆ ڵه‌گه‌ڵ د. جه‌بار قادر 6ی مانگی 9ی ساڵی 2013