عه‌بدوڵا حیجاب: ئێران ده‌یه‌وێت به‌ ئه‌مه‌ریکا بڵێت ئێمه‌ له‌ به‌رامبه‌رت ڕاده‌وه‌ستین گه‌ر بێیته‌‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

Abdulla Hijab عه‌بدوڵا حیجاب

سه‌رۆکی ئێرانی له‌ یه‌که‌مین کاردانه‌وه‌یدا له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا سه‌باره‌ت به‌ رێکه‌وتنی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و رووسیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی جبه‌خانه‌ی چه‌کی کیمیاوی سوریا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ کرد به‌ڵام ئاگاهیدایه‌ ئه‌مه‌ریکا که‌ داگیرکردنی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رابگرێت.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی گوتیشی جه‌ختکردنی نوێی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر هه‌وڵی دیبلوماتی ڕه‌نگه‌‌ یاریده‌ر بێت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ سوریا.
به‌ڵام عه‌بدوڵا حیجاب شاره‌زای بواری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌وه‌ی ئێران به‌ شێوه‌ی نه‌سیحه‌ت به‌ ئه‌مه‌ریکای ده‌ڵێت هه‌مان ئه‌و قسانه‌یه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی چه‌ندین ساڵه‌ ده‌یکات.
به‌ڕێز حیجاب پێـیوابوو ئێران ده‌یه‌وێت به‌ ئه‌مه‌ریکا بڵێت تۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچ کارێکت نیـیه‌ بۆ دێیت.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتوگۆ ڵه‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا حیجاب17ی 9ی ساڵی 2013