له‌ ئاکام په‌لاماری بۆمبی به‌لانی که‌م 21 که‌س له‌ عێڕاق ده‌کوژرێن

کاربه‌ده‌ستانی عێڕاق ده‌ڵێن پێنجشه‌ممه‌ به‌لانی که‌م 21 که‌س کوژران به‌ هۆی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ له‌ دوو بازاڕی پڕ له‌ هاتوچۆ له‌ ناو و له‌ ده‌ۆروبه‌ری به‌غدا. به‌ پێی پۆلیس، هێرشه‌ کوشنده‌کان له‌ ناوچه‌ی سه‌بع ئه‌لبور له‌ باکوری به‌غدا ڕوویدا که‌ له‌وێ 3 بۆمب ته‌قینه‌وه‌ و به‌که‌می 14که‌س کوژران. هه‌روه‌ها به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تر له‌ گه‌ڕه‌کی دوورا له‌ باشوری به‌غدا، حه‌وت که‌س کوژراون.
که‌س به‌رپرسیاره‌تی نه‌گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.
ئه‌مساڵ، هێرشی تێرۆریستی و توندوتیژی له‌ عێڕاق له‌ زیادی داوه‌ له‌ ناو گرژی نێوان که‌مایه‌تی سوننه‌ و حکومه‌تی به‌ زۆرینه ‌شیعه‌.
به‌ پێی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مساڵ له‌ نێوان مانگی چوار تا مانگی هه‌شت 4،000 که‌س کوژراون.