کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن بۆمبی چێنراو له نزیک دوو مزگه‌وتی سووننه له به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 7 که‌س و برینداربوونی 32 که‌س.
سه‌رچاوه‌یه‌کی پـۆلیس گوتی یه‌ک له بۆمبه‌کان لای مزگه‌وتی ته‌وحید له گه‌ڕه‌کی میکانیکی ناوچه‌ی دۆره‌ی باشوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه، له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی له نوێژی هه‌ینی لێبووبوونه‌وه و مزگه‌وته‌که‌یان جێده‌هێشت، له ئاکامدا 5 که‌س کوژراون و 21 که‌سیش برینداربوون.
له گه‌ڕه‌کی جیهادی ڕۆژئاوای به‌غداش له نزیک مزگه‌وتی فه‌خری شه‌نشه‌ل بۆمبێـکی دیکه ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش 2 که‌س کوژراون و 11 که‌سی تریش برینداربوون.