به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران

له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی گۆڕانکاریـیه‌کی به‌رچاو به‌دی ده‌کرێت له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا، هه‌رچه‌نده‌ هیوایه‌کی زۆر هه‌بوو سه‌رۆک ئۆباما و حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی نوێی ئێران له‌ میانه‌ی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نیویۆرک چاویان به‌ یه‌ک بکه‌وێت، به‌ڵام نه‌بوو.
کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ردوولا به‌ وریایـیه‌وه‌ گه‌شبینن که‌وا زه‌مینه‌یه‌ک هه‌یه‌ بۆ پـێکه‌وه‌ کارکردن‌ له‌ پـێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریـیه‌کی دیپـلۆماسی بۆ به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌یه‌ مشتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران، وه‌ پاشـان بێنه‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی دیکه‌ی نێوانیان.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، چۆن ده‌توانرێت ئه‌و به‌سـته‌ڵه‌که‌ی که‌وا بۆ ده‌یان ساڵه‌ له‌ نێوانیاندا گه‌وره‌ بووه‌ بتوانرێت له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا بیتوێنـنه‌وه‌‌؟.
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ڕۆژی هه‌ینی بوو که‌ له‌ لایه‌ن موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌ی برا و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی، کۆمه‌ڵناس له‌ ئێران.
سه‌ڵاح مه‌جیدپـور، شـاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه‌ له‌ هۆڵه‌ندا.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن