تێڕوانینی سێ به‌رپـرسی پارتی و گۆڕان و یه‌کێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان و حکومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردسـتان

هێشـتا ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێـکدا سـکاڵایه‌کی زۆریش له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق کراوه‌.
به‌ڵام به‌پـێی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تایـیه‌ نافه‌رمیـیه‌کان وه‌ها پـێده‌چێت پارتی دیموکراتی کوردسـتان له‌ پـێشه‌وه‌یه‌ و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دووه‌م و یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان سێیه‌م و به‌ دوایاندا یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان و پارته‌ سیاسیـیه‌کانی دیکه‌.
سه‌ره‌ڕای جیاوازی لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری کۆکن ئه‌وه‌یه‌ هیچ لایه‌نێـک زۆرینه‌یه‌کی ته‌واو ناباته‌وه‌ که‌ بتوانێت به‌ ته‌نیا ئه‌رکی پـێـکهێنانی حکومه‌تی پـێ بسپـێردرێت، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانیـیه‌کی زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی بنکه‌ فراوان، ئیدی به‌ به‌شـداری دوو یان سێ لایه‌ن بێت، ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌ فه‌رمیـیه‌کان و لایه‌نه‌کان چۆن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تیـیان بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ سـازکرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
جه‌مال مورتکه‌، سه‌رۆکی لیستی 110 ی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆکی لیستی 117 ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی به‌رنامه‌که‌