به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌یه‌ک له‌ پاکستان به‌لایه‌نی که‌م 15 که‌ گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن

بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز باشوری ڕؤژئاوای پاکستانی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ هه‌ژاند، به‌لایه‌نی که‌م 15 که‌سی کوشت له‌ ‌هه‌مان هه‌رێمی که‌ چوار ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێزتر سه‌دان که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن وا دیاره‌ ژماره‌ی قوربانیان به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات. بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌وڕانی هه‌رێمی به‌لوچستان ڕوویدا. ئه‌مه‌ش به‌ شه‌پۆلی پاش بومه‌له‌رزه‌ مه‌زنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ داده‌نرێت.
نێوه‌ندی پێوانه‌ کردنی بومه‌له‌رزه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی به‌ پێوانه‌ی ڕێخته‌ری 6.8 مه‌زه‌نده‌ کردووه‌. به‌ڵام ناوه‌دنی که‌شناسی پاکستان به‌ 7.2 ڕایگه‌یاندووه‌. به‌هۆی ئه‌م بوله‌رزه‌یه‌ باڵه‌خانه‌ی زیاتر ڕووخاون له‌ ناوچه‌که‌دا.