به‌پـێی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان پارتی دیموکراتی کوردسـتان 38 کورسی بردۆته‌وه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 24 کورسی و یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان 18 کورسی و یه‌کگرتووی ئیسلامی 10 کورسی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی 6 کورسی و هه‌ر یه‌ک له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و سۆسیالیست و ئازادی و ئاڕاسته‌ی سێـیه‌م سه‌روو کورسیـیان به‌ده‌سـتهێناوه. پـێـکهاته‌کانی دیکه‌ی هه‌رێم که یازده کورسـیـیان بۆ ته‌رخان کراوه، 5 کورسی بۆ تورکمان و 5 کورسیش بۆ مه‌سیحیـیه‌کان و کورسیـیهک بۆ ئه‌رمه‌نه‌کان.
به‌م ئه‌نجامانه، ده‌کرێت له ڕووی یاسایییه‌وه پارتی به‌بێ گۆڕان و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه حکومه‌ت پـێـکبهێنێت، وه هه‌رچی گۆڕان و یه‌کێتیـیه جگه له‌وه‌ی پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه یان پارتی ده‌رفه‌تی پـێـکهێنانی حکومه‌تیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به جودا ناتوانن.
به‌ڵام له ڕووی واقعیـیهوه و تایبه‌تمه‌ندیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ڕه‌نگه سه‌خت بێت لایه‌نێـک که‌وا بۆ چه‌ندان سـاڵه حوکمڕانی ناوچه‌یه‌ک ده‌کات هه‌ر وا به سانایی به دورخستنه‌وه‌ی له حکومه‌ت قایل بێت یان هه‌ر به‌لانی که‌م نه‌بێته مایه‌ی لاوازبوونی ئه‌و حکومه‌ته نوێـیه. که‌وابوو چ هاوپهیمانێتیـیهک پـێشبینی ده‌کرێت له نێوان لایه‌نه‌کاندا ڕووبدات بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی ئایندهی هه‌رێمی کوردسـتان؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی سه‌رکرادیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردسـتان و ئه‌ندامی نوێی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان.

Your browser doesn’t support HTML5