په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی 15 خوله‌کی نێوان سه‌رۆک باراک ئۆباما و سه‌رۆک حه‌سه‌ن رۆحانی له 20 ی مانگی نۆ، یه‌که‌م په‌یوه‌ندی نێوان دوو ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا و ئێرانه له‌وه‌تای سـاڵی 1979 وه. ئه‌مه‌ش لێکدانه‌وه و بۆچوونی جیاجیای به‌دوای خۆیدا هێناوه له ناو ئێران‌دا. که‌سانێـک هه‌ن پشتیوانی لێده‌که‌ن و هه‌نیش دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ئه‌مه بابه‌تی ئه‌م وتووێژه‌ی حه‌یده‌ر که‌ریمه له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ محییه‌دین پاڵانی شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و ڕاوێژکاری پێشووی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بنکه له که‌نه‌دا.
محییه‌دین ده‌ڵێت پێش ئه‌وه‌ی رۆحانی سه‌ردانی نیویۆرک بکات، ڕێبه‌ری باڵای ئێران خامه‌نه‌یی له باسێکدا ئاماژه‌ی به نه‌رمی قاره‌مانانه‌ی کردووه. ئه‌وه به‌و مانایه بووه که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌و په‌یامه‌وه رۆحانی به‌ڕێکرابوو که پشتیوانی ڕێبه‌ری هه‌یه و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که ناویه‌تی ئێستا که‌مێک ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی له‌نێو خۆیاندا به‌رپاکردووه، من وای نابینم مانای ئه‌وه‌بێت که کێشه‌که له‌و ئاسته تونده‌دابێت که هه‌ر دوو لای میانه‌ڕه‌وه‌کان و توندڕه‌وه‌کان که‌وتبنه ململانێی یه‌کتری و ڕێبه‌ریش هاتبێته گۆڕه‌پانه‌که و پشتی توندڕه‌وه‌کان بگرێت و به‌م شێوه‌یه لێکبدرێته‌وه.

Your browser doesn’t support HTML5