دکتۆر ئازاد مورادیان باس له‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئۆباما و روحانی ده‌کات

دکتۆر ئازاد مورادیان

سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له‌ کۆتایی مانگی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که‌وا به‌ ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی کردووه‌ که‌ له‌ سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا بوو بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌وه‌‌ یه‌که‌م په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیه‌ له‌ ماوه‌ی نزیکه‌ی سی و پێنچ ساڵه‌ی ڕابردوودا له‌ نێوان گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو وڵاتدا. سه‌رۆک ئۆباما له‌ کۆشـکی سـپی به‌ ڕۆژنامه‌وانانی گوت خۆی و ڕوحانی په‌یوه‌ندیـیه‌کی بنیاتنه‌ریان ئه‌نجامداوه‌.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆکی ئێسـتای ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی هه‌لێـکی ڕاسته‌قینه‌ی له‌ به‌رده‌مدایه‌ بۆ په‌ره‌پـێدانی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێراندا. جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا خوازیاره‌ به‌ ڕێـگه‌ی دیپـلۆماسی مه‌سه‌له‌کان له‌گه‌ڵ ئێراندا چاره‌سه‌ر بکات.
ئه‌مه‌ بابه‌تی ئه‌م وتووێژه‌ی حه‌یده‌ر که‌ریمه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگئ ئه‌مه‌ریکا له‌ گه‌ڵ دکتۆر ئازاد موردیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی دکتۆر ئازاد مورادیان