هۆزان مه‌حمود: گووتاری سیاسی گۆران هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌رمه‌ده‌نیه‌تی کۆمه‌ڵگا

Houzan Mahmoud

کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر،ئه‌کادیمیست و چالاکوان یادداشتێکیان ئاراسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کردوون وسه‌ر زنشتیان ده‌که‌ن له‌ گووتاری سیاسی ئه‌م دواییه‌یان.
هۆزان مه‌حمود چالاکی کاروباری ژنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و گووتاره‌ سیاسیه‌ ده‌ڵێت" ئه‌و گووتاره‌ سیاسیه‌ که‌ ئاراسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانمان کردووه‌ ره‌خنه‌یان لێ ده‌گرین ئه‌و گووتاره‌ ئیسلامیانه‌ی که‌ هه‌یانه‌ وه‌ هه‌ندێک له‌ په‌رله‌مانتاره‌کانیشیان چه‌ند رۆژی پێشوو پێش ئه‌وه‌ی بچنه‌ ناو ئه‌م خوله‌ تازه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ ئاشکرا ده‌ڵێن که‌ هه‌ر شتێک له‌ دژی بنه‌ماکانی ئایین ئیسلام بێت له‌و په‌رله‌مانه‌دا ده‌نگی پێ ناده‌ن و له‌ دژی ئه‌وه‌ستنه‌وه‌. هۆزان خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پێشتریش رێکخه‌ری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌ ئاشکرا باس له‌( ثوابتی) ئایینی ده‌کات و هه‌ر شتێک له‌گه‌ڵ ئه‌و ثوابته‌ ئایینیه‌ دا نه‌گونجێت ئه‌وان کۆک نابن له‌گه‌ڵدا که‌ ئێمه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زانین بۆ سه‌ر مه‌دنیه‌تی کۆمه‌ڵگا، وه‌ هه‌ر وه‌ها وه‌کو بڵاوبۆنه‌وه‌ی گووتارێکی ئیسلامی سیاسی وه‌ کۆمه‌ک کردن به‌ ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی له‌ کوردستاندا ئێمه‌ ته‌ماشای ده‌که‌ێن، بۆیه‌‌ به‌م شێوه‌ قسه‌کردن و چوونه‌ ناو په‌رله‌مان و دژایه‌تی کردنی هه‌ر شتێک که‌ له‌ دژی به‌ بنه‌مای ئیسلام بێت به‌ کارێکی مه‌ترسیناک ده‌ێزانین ".

Your browser doesn’t support HTML5

Houzan Mahmoud