جاریکی تریش نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق داوا ده‌کاته‌وه تا ڕێبه‌رانی سیاسی و ئاینی و سیڤیڵی عێراقیه‌کان له‌گه‌ڵ هێزه ئاسایشیه‌کاندا پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتن له وڵاته‌که‌یاندا.
جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت پێده‌چێت به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش له‌وه‌دا بێت ڕه‌وشی ئاسایشی و سیاسی عێراق به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بێت که تیایدایه‌تی.
عوزێر حافز نه‌زیر که له شاری مه‌ککه‌ی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌دوا، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات لۆمه‌ی ئه‌م توندوتیژیانه‌ی وڵاته‌که له ئه‌ستۆی ڕێبه‌رانی عێراقیشدایه وه‌ک ده‌ڵێت گه‌ر بیانه‌وێت دڵسۆزانه له‌به‌ردانه‌واندن بۆ یه‌ک بکه‌ن ئه‌وا هیچ لایه‌نێک ده‌ره‌کی بێت یان ناوخۆیی ناتوانێت کار بکه‌نه سه‌ر ڕه‌وشی عێراق.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عوزێر حافز نه‌زیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتوویژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5