رۆزا حوسه‌ێن: گۆڕان نایه‌وێ وه‌ڵامی نگرانیه‌کانی ئێمه‌ بداته‌وه‌

Roza Husein

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و یادداشته‌ی که‌ له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له‌ ژنانی نووسه‌ر، ئه‌کادیمیست و چالاکوانان ئاڕاسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کرابوو هه‌ندێ کاردانه‌وه‌ هه‌بوه‌.

رۆزا حوسه‌ێن رۆشه‌نبیر و یه‌کێک له‌ واژۆکه‌رانی ئه‌و یادداشته‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت"ئه‌و کاردانه‌وانه‌ که‌ له‌ یه‌ک دوو شوێنێکدا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و یادداشتنامه‌دا هه‌بوه‌ زۆرتر له‌ فۆرمی تاکه‌ که‌س، کادر یان ئه‌ندام په‌رله‌ماندا هه‌بوه‌ نه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ فۆرمی به‌ ره‌سمی کاردانه‌وه‌ی گۆڕان تا ئێستا هه‌بۆ بێت، که‌ به‌ بۆچوونی من جێگای ڕه‌خنه‌یه‌ که‌ ئه‌بوایه‌ گۆڕان تۆزێک ئه‌م ره‌خنانه‌ی لێ ئه‌گێردرێت به‌ گرنگتر لێ بڕوانێت و وه‌ڵامی بداته‌وه‌. رۆزا خانم هه‌ر وه‌ها له‌ وه‌ڵامی خانمی کوێستان موحه‌مه‌د و رابۆن که‌ یه‌کێک له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌ هه‌ڵبژردراوه‌کانیانی گۆڕانه‌ بۆ په‌رله‌مان ده‌ڵێت به‌ گشتی شتێک که‌ له‌ نێوان هه‌ردوویاندا هاوبه‌شه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان نایانه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌و نگرانیانه‌ی ئێمه‌ بده‌نه‌وه‌ و خۆیان له‌ مشت و مڕه‌کانی ناو باسه‌که‌ی ئێمه‌ ده‌شارنه‌وه‌ و کێشه‌که‌ به‌ره‌و جێگایه‌کی تر ده‌به‌ن".

Your browser doesn’t support HTML5

Roza Husein