دانوستاندنی ناو‌کی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیاش بۆ ئێستا کۆتایی هات و بڕیاره له مانگی داهاتوودا جارێکی تریش کۆببنه‌وه.
ئێران پێشنیازێکی کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردن به‌ڵام ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کراوه و وه‌ک ده‌گوترێت گه‌شبینیه‌کی به دوای خۆیدا هێناوه و ڕۆژئاوا به گشتی به پێشنیازی ڕژد ناودێری کردووه.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه هێشتا جیاوازیه‌کی زۆر و قوڵ نه‌مابن له زۆرێک له بواره‌کاندا و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر دۆسێی هێورکردنه‌وه‌ی سزاکان وه‌ک تاران هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا:
قادر وریا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
به‌شداری ئێران له کۆبوونه‌وه‌کانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی ژنێڤدا وه‌ک شیکه‌ره‌وه باسی ده‌که‌ن له به‌ره‌نجامی ئه‌و فشاره ئابوریه‌یه که که‌تۆته سه‌ر ئێران به‌هۆی سزاکانی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ری.
ئێستا که بڕیاره ئه‌و کۆبونه‌وانه له مانگی یازده‌دا بکرێن چ شتێک ده‌بێته متمانه که بگوترێت به‌ڵێ به‌ره‌وپێشچون دێته ئاراوه و ئێران متمانه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران باس له کرانه‌وه‌ی دیپلۆماسی و هه‌وڵی ڕژد ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناو‌کی تاران، به‌ڵام وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن تاران ههنگاوێکی ڕژد نانێت تا ببێته مایه‌ی متمانه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی.
تاران له ماوه‌ی زیاتر له ده‌ساڵی ڕابردوودا هه‌میشه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی داوه و ئێستاش هه‌مان هه‌وڵ ده‌دات، به‌ڵام ده‌شگوترێت هه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له پێناو دڵنیاکردنه‌وه‌ی جیهاندایه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێک له ناوه‌ڕۆکی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یدا بگۆڕێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5